ماڵپەڕی هێنلی ئاند پارتنەرزی سویسری ریزبەندی پاسپۆرتەکانی لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پاسپۆرتی ژاپۆن، پلەی یەکەم و سەنگاپۆرە دووەم و ئەمریکا و بەریتانیا پلەی حەوتەم و عێراقیش پلەی پێش کۆتایی گرتووە.
ماڵپەڕەکە ئامارەکانی پاسپۆڕتی بۆ نۆ مانگی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و پاسپۆرتی ژاپۆن لە پلەی یەکەمدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ریزبەندیەکە لەسەر بنەمای پێدانی ڤیزە بەبێ
بەرامبەر کە یابان ١٩٣ ڤیزەی پێدەدرێت لەسەر ئاستی جیهاندا، دوابەدوای ئەویش سەنگاپورە
١٩٢ و ئەڵمانیاش ١٩١ ڤیزە وەردەگرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو،
ئیماڕات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی باشترین پاسپۆرتی هەیە کە توانای بەدەستهێنانی
١٧٥ ڤیزەی بێ بەرامبەری هەیە و لەدوای ئەویش قەتەرە ٩٧ و بەحرەین ٨٣ و سعودیە ٧٩ ڤیزە
بەدەستدەهێنێت.
باسی لەوەشکردووە،
لەکۆی ١١٦ پاسپۆرت، عێراق پلەی ١١٥ و پێش کۆتایی گرتووە و پێش ئەفغانستان کەوتووە.