سەردێڕ:

چیرۆکی ترسناکترین وێنەی هێرشەکەی ١١ی سێپتەمبەر بڵاوکرایەوە

PM:03:09:11/09/2021

13068 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بەهێزترین وێنەی هێرشەکەی ١١ی سێپتەمبەری ئەمریکايان بڵاوکردەوە کە وێنەى پیاوێکە لەتاوەرێکەوە خۆى هەڵدەداتە خوارەوە و قەبارەی ئەو ترس و کارەساتەی لە لایەن قوربانیانی ئەو هێرشانەوە ئەزموون کراوە، بەرجەستە کردووە.


لەوێنەکەدا پیاوێک دەردەکەوێت کە لەساتەوەختى رووداوەکەدا لە تاوەرێکەوە خۆى فڕێدەداتە خوارەوە و کۆتایى بە ژیانى خۆى دەهێنێت.

بەپێی گۆڤاری ئیسکویر، وێنەگر ڕیچارد درو، کە بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس کاردەکات، کاتێک گوێیبستی رووداوی هێرشەکە دەبێت، بە کامێراکەیەوە ڕادەکات بۆ شوێنی تاوەرەکان، نمایشێکی فاشیۆنی بەجێهێشت کە کاری وێنەگرتنی دەکرد.

لە ناو ئۆفیسەکەدا، درو تووشی شۆک بوو، وێنەی"پیاوێکی کەوتووی" لەناو چەندین وێنەدا دۆزییەوە، بە شێوەیەکی راست بەرەو خوارەوە دەکەوتە خوارەوە.

درو بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەو وێنەیە زۆر بەزەقی لە شاشەی کۆمپیوتەرەکە دەرکەوتووە و جوانیەکەی بەهۆی ستوونی و جێگیری کەوتنەکەیەوە بووە و زۆر تایبەت دەرکەوتووە.

بەیانی دواتر دوای هێرشەکە، وێنەکە لە لاپەڕەی حەوتی نیویۆرک تایمز دەرکەوت. دواتر لە سەدان ڕۆژنامە و لە سەرانسەری وڵات و جیهاندا دەرکەوت پیاوەکە تا ئێستا نەناسراوە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لەلایەن رێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدوو فرۆکەی مەدەنی ئاراستەی بورجی بازرگانی کران و سەرکەوتووبوون لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی لە منھاتن بوون لە ویلایەتی نیویۆرکدا.














گەلەری