سەردێڕ:

بەرپرسێکى پێشووى حکومەتى هەرێم کۆچى دوایى کرد

PM:02:26:11/09/2021

110288 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامى پێشووى هەولێر و رانیە لەدواى ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشیى کۆچى دوایى کرد.


ئەمڕۆ شەممە، بەکر ئەحمەد یەعقوب ناسراو بە (بەکرە سوور) لەدوای ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشى کۆچى دوایى کرد.

بەکر ئەحمەد یەعقوب ساڵانێک قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر و قایمقامى رانیە بووە و لە بوارى حزبیشدا پێشمەرگە و فەرماندەى دێرینى یەکێتیى بووە و ماوەیەکیش لێپرسراوى مەڵبەندى مەخمور و جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندى هەولێر بووە.













گەلەری