سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر کەیسی ئەو گەنجەی هەولێر زیاتر لەملیۆنێک دۆلاری برد

PM:01:10:11/09/2021

33964 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی گەنجێک لە هەولێر نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری چەند هاوڵاتییەک دەبات و هەڵدێت، خاوەن قەرزەکان دەچنە سەر ماڵەکەیى و دەرمانخانەکەى تاڵان دەکەن.


ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە، هەواڵی هەڵهاتنی گەنجێکی دانیشتووی شاری هەولێر بڵاوبوویەوە، کەدەوترێت زیاتر لەملیۆنێک دۆلاری هاوڵاتیانی بردووە.

گەنجەکە لەدەرمانخانەی قەبەس دا کاریکردووە، کەخاوەندارێتییەکەی بۆ برایەکی دەگەڕێتەوە و مۆڵەتی دەرمانخانەکەش بەناوی دکتۆرێکى ناسراوی شاری هەولێرەوەیە.

چالاک کەریم نوێنەری لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند :"تا ئێستا روون نیە ئەو گەنجە چەند پارەی بردووە"، ئەوەشیخستەڕوو ئەو پارانەی بردویەتی تەنها لەبواری دەرماندا نەبووە و ئۆتۆمبیلیشی هێناوە".

دەربارەی ئەو کەسانەی دەرمانی نێو دەرمانخانەکەیان تاڵانکردووە، نوێنەری لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، ئەوەیخستەڕوو:"زیاتر لەچەند کەسێک ئەو کارەیان کردووە، لەکاتێکدا ئەو گەنجە وەک براکەی دەڵێت پارەی ئەویشی بردووە".

بەوتەی برایەکی زریان، ئەمانیش قوربانین و حەوت دەفتەریان براوە، جگە لەتاڵانکردنی دەرمانخانەکەیان.

دەرمانخانەی قەبەس دەکەوێتە گەڕەکی هەولێری نوێ لەشاری هەولێر.

گەنجەکە کە بە زریان هەورامی خۆی ناساندووە، یاریدەدەری پزیشکی دەرمانساز بووە.













گەلەری