سەردێڕ:

بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە دوو گەنج بەدەستڕێژى گولـلە کوژران

AM:10:10:11/09/2021

104724 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە هاوینەهەوارى جوندیان لە قەزاى رەواندز دوو گەنج بە دەستڕێژى گولـلە، کوژران و وتەبێژى پۆلیسى سۆران بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند" بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتیەوە بووە".


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئاماژەى بەوە کرد "لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ و لە هاوینەهەوارى جوندیان لە قەزاى رەواندز سەر بە پارێزگاى هەولێر بەدەستڕێژى گولـلە دوو گەنج کوژران".

مقەدەم شەماڵ دێوارى وتەبێژى پۆلیسى سۆران لە لێدوانێکدا بە ئێ ئاڕ تى راگەیاند "کێشەکە کێشەیەکى کۆمەڵایەتى بووە و لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێکردووە".

وتیشى "کوژراوەکان دوو گەنجى تەمەن ٢٦ بۆ ٢٨ ساڵانن بەناوەکانى ( س ع ح ) و ( ر ح ع )  و لە بەردەم ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى ئەلەنترا تەقەیان لێکراوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە لێکۆلێنەوە لەروداوەکە دەستی پێ کردوە لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کران لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران".

 

وتيشى "ئەو دوو کەسەی کوژران دانیشتونی گەرەکی بەختیارین لە قەزایی سۆران و تا ئێستا هیچ کەس دەستگیر نەکراوە".

 

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رونیکردەوە "کوژراوەکان خەڵکى گوندى گەرەوانى سەر بە قەزاى رەواندزن و لەناو گەڕاجى هاوینەهەوارەکەدا تەقەیان لێکراوە".

 

ئومێد چۆمانى، سۆران








گەلەری