سەردێڕ:

عێراق؛ قەرزێکى ٢٥ ملیۆن دینارى دەداتە دوکاندار و پیشەوەرەکان

AM:10:00:11/09/2021

8976 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی هەواڵی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، بانکی رافیدەین بڕی ٢٥ ملیۆن دینار وەکو قەرز بە خاوەن وەرشە و دوکانەکان و پیشەوەرەکان دەبەخشێت.


ئەمڕۆ شەممە، بانکی رافیدەین بڵاویکردەوە، بڕی ٢٥ ملیۆن دینار قەرز بە خاوەن وەرشە و پیشەوەرەکان لە عێراق دەبەخشێت.

دوێنێ، بانکی ڕافیدەینی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەڕێگەى تەواوی لقەکانى بانکەکەیانەوە ٥٠ ملیۆن دینار وەکو قەرز بۆ وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوە دەدەنە هاوڵاتیان.

لەمانگی رابردوودا، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند، لە سەرەتاى مانگى داهاتوو بەشێکى تر لە قەرز دەدرێتە بێکاران لەسەرجەمى پارێزگاکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی قەیرانی داراییەوە هیچ پێشینەیەک نەدراوە بە هاوڵاتییان، ئەوەش ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.













گەلەری