سەردێڕ:

لەسەرەتای ھەفتەدا نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:03:11/09/2021

3396 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت ٧١ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ٢٣ی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی ٧ی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری