سەردێڕ:

حکومەتى عێراق ئامادەکاریی بۆ بودجەى ٢٠٢٢ دەکات؛ نرخی نەوت بە چەند جێگیر کراوە؟

PM:11:01:10/09/2021

6972 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى عێراق ئامادەکاریی بۆ بودجەى ساڵى ٢٠٢٢ دەکات و بڕەکەشى لەنێوان ١٢٠ – بۆ ١٤٠ ترلیۆن دیناردا دەخەمڵێنرێت.


ماهر حەماد جۆهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی لیژنەیەک پێکهێنراوە بەمەبەستی داڕشتنی رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢ کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەپاش داڕشتنەوەی رەشنووسی پرۆژەیاساکە دەدرێتە لیژنەی ستراتیجی لەوێشيوە بەرزدەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بڕیارە لە پڕۆژە یاسای ٢٠٢٢، ٥٠ دۆلار بخەمڵێنرێت بۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت، کە ئەگەری بەرز و نزم بونەوەی هەیە.

باسی لەوەشکردووە، کۆی قەبارەی بودجەی خەمڵێنراو لە نێوان ١٢٠ بۆ ١٤٠ ترلیۆن دینار دەبێت بە وتەی خۆشی ئەوە ژمارەیەکی ئێجگار گەورەیە.

هاوکات ئاشکراشیکردووە، چاوەڕوان دەکرێت رێژەی کورتهێنانی بودجەکە لە لەسەدا ٢٠ کەمتر نەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرێمى کوردستان هەشت ساڵە بودجەى گشتى نییە.













گەلەری