PM:08:34:10/09/2021
2664 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، "داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگهشهيهكى مهدهنیيانهى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن، نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاوڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يهكترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت".
بەبۆنەی دەستپێکردنی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دەبێت بانگەشەی هەڵبژاردن به ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك يه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت."
نێچیرڤان بارزانی
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌يان له
بير بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه
كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى ديموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان
و پاراستنی مافه دهستورييهكانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی."
لەبەشێکی دیکەی
پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێم باسی لەوەشکردووە، "ده‌بێت په‌يامى هه‌موومان ئه‌وه
بێت كه هاوڵاتييان ئه‌و مافه‌يان به كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن
و به به‌شداريى كارايان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى
بنياتنانى داهاتوويهكى باشتردا به‌شدار بن."
ئەم قسانەی نێچیرڤان
بارزانی دوای ئەوە دێت، لە ئێستادا بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی حزب و لایەنە سیاسییەکان
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە، کە بڕیارە لە رۆژی ١٠ی
تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت.