سەردێڕ:

جۆرج قەرداحی پۆستێکی باڵای حکومی وەرگرت

PM:06:48:10/09/2021

12536 جار خوێندراوەتەوە

پێشکەشکاری بەناوبانگی بەرنامەی "من سیربح ملیون" جۆرج قەرداحی لە حکومەتە نوێکەی لوبنان وەک وەزیری راگەیاندن دەستبەکار بوو.


ئەمڕۆ هەینی، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢١، کۆشكی سەرۆکایەتی لوبنان بڵاویکردەوە، میشال عەون سەرۆکی ئەو وڵاتە، مەرسومی پێکهێنانی حکومەتی نوێی بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتی واژۆکرد و کابینەکە لە ٢٤ وەزیر پێکهێنرا، لە ناویاندا جۆرج قەرداحی پێشکەشکاری بەناوبانگی عەرەبی هەیە کە پۆستی وەزیری راگەیاندنی درایە لە کابینە نوێکەدا.

سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی وەزیرەکانی کابینە نوێکە سەربە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی نین، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکانی میدیا ناوخۆییەکان لەلایەن پارت و سەرکردە سیاسیە دیارەکانەوە دەستنیشانکراون.

جۆرج قەرداحی لە یەکی ئایاری ١٩٥٠ لە لوبنان لەدایکبووە و سەرەتا وەک بێژەری تەلەڤزیۆنی کاری کردوە و دواتر بووە پێشکەشکاری بەرنامەی "من سیربح ملیۆن" کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە جیهانی عەرەبیدا بەدوای خۆیدا هێنا و یەکێک بوو لەو بەرنامانەی کە زۆرترین بینەری هەبوو لە میدیای عەرەبیدا.



 
 







گەلەری