سەردێڕ:

وێنە.. بەرهەمهێنانی راشی لە هەکاری

PM:05:20:10/09/2021

6500 جار خوێندراوەتەوە

لەبەرئەوەی هەموو قۆناغەکان بەشێوەی نەریتی بەڕێوەدەچن و هیچ ئامێر و ماددەیەکی زیادکراو بەکارناهێندرێت، راشی شارۆچکەی چوکورجا تام و چێژێکی تایبەتی هەیە. لە شارۆچکەی چوکورجای سەر بە پارێزگای هەکاری بەشێوەیەکی نەریتی و لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاشی ئاوەوە، راشی دروست دەکرێت.


بەهۆی ئاو و هەوای گەرمەسێرەوە ئەم شارۆچکەیە شوێنێکی لەبارە بۆ بەرهەمهێنانی هەنجیر، هەنار، برنج، کاکی و کونجی، بە تایبەت لە سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی پشتیوانییەکانی حکومەتەوە بەرهەمهێنانی کونجی زیادیکردووە. لە ئێستاشدا جوتیارەکان دەستیان بە دروێنەی ئەو کونجییانە کردووە کە لە وەرزی بەهاردا چاندبوویانن.

بەیانیان زوو جوتیارەکان بە هەرەوەزی کونجییەکان کۆدەکەنەوە، دواتر شەوێک دەیکەنە ئاو و ئینجا دەیبێژنەوە.

دوای چەن جارێک شتنەوە کونجییەکان لە فڕنی داردا دەبرژێندرێت و دواتر بە شێوەیەکی نەریتی بە ئاش دەهاڕدرێن و دەکرێن بە راشی، لەبەر ئەوەی هەموو قۆناغەکان بەشێوەی نەریتی بەڕێوەدەچن و هیچ ئامێر و ماددەیەکی زیادکراو بەکارناهێندرێت، راشی شارۆچکەی چوکورجا تام و چێژێکی تایبەتی هەیە.

بەهجەت دەمیر، یەکێکە لە دانیشتووانی گوندی گیوندەش باس لە بەرهەمهێنانی راشی کرد و وتی، "ئەمساڵ هەوا زۆر گەرم بوو، لێرە هەمووان کێڵگەیان هەیە، هەندێ دووان و هەندێک سیان و هەندێکیش پێنج کێڵگەیان هەیە. بەتایبەت لە وەرزی کۆکردنەوەی بەرهەمدا کارەکانمان زۆر سەخت دەبن، کونجییەکان دوای دوورینەوەیان وشک دەکرێنەوە، دواتر دەبێژرێنەوە و ئینجا دەبردرێن بۆ ئاش. راشی دەنێرین بۆ هەموو ناوچەکانی تورکیا، تەنانەت هەناردەی ئێران و عێراق و وڵاتانی دیکەشی دەکەین."













گەلەری