سەردێڕ:

ئێران و تاڵیبان بە سیاسیەتێکی نوێوە دەیانەوێت هەژموونی خۆیان بسەپێنن

PM:04:31:10/09/2021

3000 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، دوای گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان، ئێرانی دراوسێ دەیەوێت بە سیاسەتێکی بسەپێنێت و شارەزایان پێیان وایە، رێکخراوی فاتمییەکان-ی ئەفغانی نزیك لە ئێران و هاوپەیمانی روسیا وەکو ئامرازێك بۆ ئەو مەبەستە بەکاردەهێنێت.


جۆن ئاڵتەرمان، توێژەر لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و نێودەوڵەتی رایگەیاند، لیوای فاتمیەکان یەکێک بوو لە دەرەنجامەکانی پێشوی ئاوارە کانی ئەو وڵاتە بۆ ناو ئێران لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکان و تاران ئەو لیوای دامەزراند، کە لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ناوی ئێرانییەکان شەڕیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری ئەوە هەیە ئێران هەوڵ بدات هەندێک لەو شەڕکەرە ئەفغانیانە بە فەرماندەیی ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ ئەفغانستان، بە ئامانجی دۆزینەوەی پەناگەیەك و دەستکردن بەشەڕ بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەفغانستان.

باسی لەوەشکردووە، لە دوای ساڵی ٢٠٠١ و دوای هاتنی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان، بەهۆی فشارێکی سیاسی و ئەمنی بوونی پنتاگۆن لەوێ نەتیوانیوە مامەڵە لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیباندا بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٥ی مانگی رابردوو، دوای ئەوەی سوپای ئەفغانستان لە زۆربەی شارەکاندا پاشەکشەی کرد، چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر زۆربەی شار و هەرێمەکاندا گرت و کابوڵی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد و رۆژی ٦ی ئەم مانگەش تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی وڵاتی راگەیاند.








گەلەری