نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا دووبارە بەرێژەی ٠،٢٨٪ بەرزبووەتەوەوە، لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و بۆ ئەمڕۆ نرخەکەی نۆ دۆلار دابەزیوە و بە هەزار و ٨٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەوەش حەوت دۆلار لە نرخەکەی بەرزبوەتەوە.
یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٩٧ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٦٩٧ دۆلارە.
بۆ ئەمڕۆش نرخی
زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٥ ھەزار دینارە.
لەماوەی
رابردوو، نرخی زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی
دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪
بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە،
ھەفتەی رابردووش نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی
لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.