سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دووانەیەکی پێکەوەلکاو بە نەشتەرگەرى جیاکرانەوە

AM:11:09:10/09/2021

5412 جار خوێندراوەتەوە

دووانەیەکی کچی تەمەن یەک ساڵان لە ئیسرائیل، لەکاتی هاتنە دونیایاندا سەریان پێکەوە لکاوبوو، لە نەشتەرگەییەکی دەگمەندا و بەسەرکەوتوویی لێک جیاکرانەوە.


نەشتەرگەرییەکە هەفتەی رابردوو لە ناوەندی پزیشکیی سۆرۆکا لە شاری بییرشیبا ئەنجامدراوە و ١٢ کاتژمێری خایاندووە، دەیان تیمی پسپۆڕی ئیسرائیلی و بیانی بەشدارییان تێداکردووە.

ئیلداد سلیبەرستەین سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری پلاستیکی بە میدیای ئیسرائیلی راگەیاندووە، "لەئێستادا منداڵەکان تەندرووستییان باشە، هەناسەدان و نانخواردنیشیان ئاساییە."

ئەمەش یەکەم جارە، ئەم نەشتەرگەرییە لە ئیسرائیل ئەنجامبدرێت، بەڵام ٢٠ جاری دیکە نەشتەرگەری هاوشێوە لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامدراوە.














گەلەری