سەردێڕ:

لێدوانی یەکەم بەرپرسی حکومەتی ھەرێم لەبارەی ھاتنی ھێزێکی ئەمنی بۆ نزیک کەناڵی ئێن ئاڕ تی

AM:12:30:10/09/2021

46952 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوە هێزێکی ئەمنی هێنرایە نزیک کەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی ناوخۆی ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "مەرج نییە ھەر ھێزێک بێنە ناو گوندی ئەڵمانییەوە بۆ سەر ئێن ئاڕ تی بێن."


چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "مەرج نییە ھەر ھێزێک بێنە ناو گوندی ئەڵمانییەوە بۆ سەر ئێن ئاڕ تی بێن"، دەشڵێت، "دەکرێت ئەو ھێزە ئەرکێکی دیکەیان ھەبێت."
ئەمەش لەکاتێکدایە، کاتژمێر ١١ی شەو ھێزێکی ئەمنی یەکێتی چوار دەوری کەناڵی ئێن ئاڕ تییان گرت و دەستیان بەسەر کەل و پەلی پەیامنێری کەناڵەکە لەبەردەم خودی کەناڵەکەدا گرت. 
کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەرپرسیارێتی گیانی ستافەکەی و پاراستنی کەناڵەکە دەخاتە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکان.
ھاوکات، ھیچ بەرپرسێکی ئەمنی و ئیداری سلێمانی لەسەر جێگیرکردنی ھێز نزیکی ئێن ئاڕ تی ئامادەنین لێدوان بدەن.

هێنانی هێز بۆ نزیک کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە ئەمڕۆ کەناڵەکە لە راپۆرتێکیدا ئەوەی خستەڕوو، کاتژمێر ١١ پێشنیوەڕۆ، ھێزە ئەمنییەکەی یەکێتی بە ٧ ھەمەری سەربازیی و ٥٠ چەکدارەوە ھەڵیانکوتایە سەر کارگەیەک لە سلێمانی، ھێزەکە سەرەڕای لێدان و بریندارکردنی پێنج کارمەندی سکیوریتی کارگەکە لە گۆرەپانێکدا نیو کاتژمێر کارمەندەکان دەستبەسەردەکەن و مۆبایلەکانیان لێوەردەگرن و لەسەر زەوییەکە پاڵیانخستوون و سوکایەتیان پێکردوون.














گەلەری