سەردێڕ:

شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و بریندار هەیە

PM:10:47:09/09/2021

77252 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە سنوری ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبووە و بریندار هەیە.


ئومێد چۆمانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سنوری ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دروستبووە و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندارن.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەکەیان لە دوێنێوە بەردەوامی هەیە.

هاوکات، ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرپرسانی دیکەی سنوورەکەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.













گەلەری