چاوگە هەواڵییەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشە موشەکەکانی حکومەتی سوریاوە بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، دوو کەس کوژران و ١٢ی دیکەش برینداربوون.
چاوگە هەواڵییەکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشە موشەکەکانی
حکومەتی سوریاوە بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، دوو کەس کوژران و ١٢ی دیکەش
برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشەکە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و ناوچەکانی حەی زەیدیییە
و شەقامی جەندەریسی کردووەتە ئامانج و بەوهۆیەشەوە دوو کەس کوژران و ١٢ی دیکەش برینداربوون،
هاوکات، سەرباری زیانە گیانییەکانیش، بەهۆی هێرشە موشەکییەکانەوە زیان بەر ناوچەکانی
نیشتەجێبوون کەوتووە و هێڵی کارەبای تەواوی شارەکەش بڕدراوە.
مانگی رابردووش، هێزەکانی حکومەتی سوریا ناوەندی شاری عەفرینیان بۆردومانکرد
و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، شاری عەفرین دووچاری هێرشی موشەکی بەردەوامی سوپای تورکیا
و گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا بووەتەوە و زیانێکی زۆری گیانی و ماددیشی بەرکەوتووە.