PM:12:40:09/09/2021
16044 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی راژەی حکومەتی فیدڕاڵی پێوەرەکانی دامەزراندنی کەسانی خاوەن بڕوانامەی باڵای دیاریکرد و تیایدا هاتووە "٦٦ هەزار کەس هەڵگری بڕوانامەی باڵان".
مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی راژە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا داتابەیسێکی تایبەتی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای رادەستی ئەنجومەنی راژە کردووە و دەرچوانی ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٢٠ دەگرێتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی راژە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا نزیکەی ٦٦ هەزار
هەڵگری بڕوانامەی باڵا لە عێراقدا هەیە.