سەردێڕ:

عێراق بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەی خۆرەوە رێککەوتنی لەگەڵ چوار وڵات کردووە

PM:11:07:08/09/2021

5568 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە و ئیمارات کردووە بۆ دابینکردنی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە و ئامانجیشیان ئەوەیە حەوت هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا لەو وزەیەوە بەرهەمبهێنێت.


ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، عێراق پێشتر لەگەڵ کۆمپانیای پاوەر چایناى وڵاتى چین گرێبەستێکی کردووە بۆ دابینکردنی دوو هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەى خۆرەوە، وتیشی، لەگەڵ هەریەکە لە کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و کۆمپانیاکانی سعودیە و ئیمارات گرێبەستیان کردووە بۆ هەمان مەبەست.

گرێبەستى وەبەرهێنانى نەوت و غاز لەگەڵ کۆمپانیاى تۆتاڵى فەرەنسى لە ٥ی ئەم مانگەدا واژۆکرا، کە پرۆژەیەکى دامەزراندنى وێستەگەیەکى بەرهەمهێنانى کارەبایە لە وزەى خۆرەوە بە تێچوى ٤٥٪ کەمتر لە وێستگەکانى ئێستاى کارەبا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرجەم شارەکانى عێراق گرفتى کەمى کارەبایان هەیە و عێراق لە ئێران و وڵاتانى دراوسێوە وزەى کارەبا هاوردە دەکات.













گەلەری