ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار تمەنە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.