سەردێڕ:

سندوقێک بۆ داهاتە زیادەکان دروستدەکرێت

PM:04:55:08/09/2021

4260 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئابوریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی سندوقی دەوڵەت بۆ سامانی نیشتیمانی دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتی نەوتی هەناردەکراو و لەبری ئەوەی بۆ پرکردنەوەی کورتهێنانی بودجە وەک جێگرەوەیەک بەکاربهێنرێت.


مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابوریی و دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بۆ ماوەی شەش دەیەیە سندوقەکانی سامانی دەوڵەت لە جیهاندا دامەزراوە و داهاتی هەناردەکردنی سامانە سرووشتییەکان و ماددەی خاویش بەشێکی سەرەکی و گرنگی ئەو سندووقەن.

راوێژکاری مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، فەلسەفەی ناسین و پێناسەکردنی سامانی ماددەی خاو و سامانە سرووشتییەکان و تەواوی سامانە ناسروشتییەکانی دیکە تەنها بۆ پێویستییەکانی بەکاربردن بەکارناهێندرێن، بەڵکو دەبێتە بەشێک بۆ بوژاندنەوە و پەرەسەندنی ئەو سەرمایەی دەکرێت لە وەبەرهێنان و زیادکردنی بەردەوامی داهاتدا بەکاربهێنرێت، لەجیاتی ئەوەی لە خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەتدا بەکاربهێنرێت.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە تەواوی پێداویستییەکان لەلایەن نەوەی ئێستاوە بۆ نەوەی داهاتوو دەستەبەر بکرێت. هەروەها تەواوی بەشداریکردنیان لە یەکەی وەبەرهێنانی دەوڵەتدا هەبێت کەتیایدا دەبێتە هۆی سێکتەری وەبەرهێنانی دەوڵەت.













گەلەری