سەردێڕ:

بۆ جاری دووەم وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی داهاتی نەوتی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە

PM:05:28:26/03/2023

1412 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ جاری دووەم داهاتی نەوتی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و داهاتی پەیداکراو بریتییە، لە حەوت ملیار و ٦٢ ملیۆن دۆلار و بەراورد بە راگەیەنراوی پێشوو ١٩ ملیۆن دۆلار جیاوازی هەیە.


وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئاماری داهاتی نەوتی عێراق لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی ناسراو بە "سومۆ" ئامادەکراوە و بڕی ٩٢ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی حەوت ملیار و ٦٢ ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەش داوە، بڕی ئەو نەوتەی لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردەکراوە ٨٩ ملیۆن و ١٤٠ هەزار بەرمیل بووە و لە کێڵگەنەوتییەکانی کەرکوکیش بڕی ٢ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٣٩٣ بەرمیل هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە.

جێگای ئاماژەیە، نرخی هەر بەمیلە نەوتێک بەرامبەر ٧٦،٥٥ دۆلار بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی ئازار وەزارەتی نەوتی عێراقی داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و داهاتی تەواوی مانگەکە حەوت ملیار و ٨١ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە راگەیەنراوی ئەمڕۆیدا داهاتی مانگی شوباتی بە حەوت ملیار و ٦٢ ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە. جیاوازی داهاتی نێوان هەردوو راگەیەندراوەکە کە هەردووکیان تایبەت بە مانگی شوبات ١٩ ملیۆن دۆلارە.













گەلەری