سەردێڕ:

کەشناسی: لەم کاتەی ئەمڕۆدا بارانبارین دەستپێدەکات

AM:10:32:26/03/2023

29064 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و لە پاش نیوەرۆ پێشبینى دەستپێکردنی شەپۆلى باران بارین لە هەموو هەرێم دەکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەرى پاڵە پەستۆی هەوایەکی سارد لە عێراقەوە روو لە هەرێم دەکات و باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و ئەگەر هەیە هەورە تریشقە و لێزمە بارانى کورتخایەن دروست ببێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەى گەرمیان و کەرکووک و ناوچە شاخاویەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى باران بارینى زیاتر هەیە و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارەکانی دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بارانی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و سبەینێ لە کاتەکانی شەودا کاریگەری شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتای دێت و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر: ٢١ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٢٠ پلەى سیلیزى

دهۆک:١٩ پلەى سیلیزى

کەرکوک:٢٢ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:٢٠ پلەى سیلیزى

زاخۆ:١٩ پلەى سیلیزى

سۆران:١٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان:٢٤ پلەى سیلیزى













گەلەری