AM:08:51:26/03/2023
37016 جار خوێندراوەتەوە
بەیانى ئەمڕۆ کاتژمێرى ٦:٤٥ خولەک، بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٣.١ بە پلەى رێکختەر لە نێوان خانەقین و قەسرى شیریندا روویدا، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى و ماددى لێنەکەوتووەتەوە.
دەزگاکانى بومەلەرزەزانى بڵاویانکردەوە، سەنتەرەکەى ٥١ کیلۆمەتر لە قەزاى کەلارەوە دوربووە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ناحیەى خوسرەوییەى رۆژهەڵاتى کوردستان ڕوویداوە، کە دەوێتە نێوان هێڵى پانى ٣٤.٣٩ پلەى باکور و ٤٥.٥١ى هێڵى درێژى رۆژهەڵات.
بومەلەرزەکەى ئەمرۆ دێژکراوەى زنجیرەیەک بومەلەرزەى دیکەیە کە لە ماوەى
رابردوودا لەو ناوچەکەدا ڕوویداوە کە شارەزایانى بوارەکە پێى دەڵێن سنورى بە یەکگەیشتنى
پلێتى عەرەبى و فارسى.