ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ ٢٥ دینار بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە
١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٧ ھەزار تمەنە
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.