نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە روسیا و ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەو دوو وڵاتە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تێوەگلاون و ئۆکرانیا ٢٥ دیلی روسیای کوشتووە و روسیاش ١٥ دیلی ئۆکرانیای دوای دەستگیرکردنیان بە ماوەیەکی کەم کوشتووە.
ماتیلدا بوغنەر نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوەشکردووە، ئەوان بەڵگەنامەی تەواویان لە بەردەستدایە دوای دەستبەسەرکردنی دیلەکان بە ماوەیەکی کەم کوژراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگاداری
ئەوەیە ئۆکرانیا پێنج جار لێکۆڵینەوەی لە کوژرانی ٢٢ دیلی وڵاتەکەی کردووە لە لایەن روسیاوە بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکانی لێ ئاگادار نەکردووەتەوە.
سەبارەت بە کوژرانی ١٥ دیلی
ئۆکرانی لەلایەن چەکدارە روسییەکانەوە بوغنەر ئاماژەی بەوەکردووە، ١١ لەو ئۆپەراسیۆنانە
لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڤاگنەرەوە ئەنجامدراون.
هاوکات وتیشی، نەتەوە یەکگرتووەکان
سەرکۆنەی کوشتنی دیلەکان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵیاندا دەکات دەکات و داوادەکات یاسایەکی
نێودەولەتی دەربکرێت رێگری بکات لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ
گیراوان و زیندانیکراواندا چونکە هەردوو وڵاتەکە پێشێلی یاساکانی جەنگیان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی
زیاتر لە ساڵێکە جەنگێ نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و لەو ماوەیەدا ئۆکرانیا
چەندان جار روسیای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کردووە و دادگای باڵای نێودەوڵەتیس بە تاوانی
بازرگانیکردن بە منداڵانی ئۆکرانییەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی روسیا
دەرکرد.