سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا لە بارەی هێرشەکانی داهاتوویانەوە زانیاری ئاشکرا کرد

AM:11:55:24/03/2023

5884 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی روسیا رایگەیاند، لە هیچ شتێک ناگەڕێنەوە ئەگەر پێویست بکات هێزەکانیان رەوانەی لڤیڤ و کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەکەن.


دیمیتری میدڤیدیڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی روسیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، هیچ شتێک رەتناکەنەوە و ئەگەر پێویست بێت بگەن بە کیێڤی پایتەخی ئۆکرانیا ئەوا هێزەکانیان بەرەو ئەو ناوچەیە رەوانەدەکەن.

شەوی سێشەممەی رابردوو دەزگای لەناکاوی حکومی ئۆکرانیا رایگەیاند، سێ کەس بە هێرشی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی روسیا کوژران کە بۆردمانی قوتابخانەیەکی پیشەییان لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا کردبوو.

ئاماژی بەوەشدا، فرۆکەکانی روسیا بۆردمانی قوتابخانەیەکی ناوەندیان لە شارۆچکەی ریشتیشیڤ کردووە کە دەکەوێتە دووری ٨٠ کیلۆمەتر لە باشووری کیێڤی پایتەخت.

هەروەها، لە دوو هەفتەی رابردوودا، بەرپرسانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، لە ئەنجامی بۆردمانی شاری لڤیڤ لە رۆژئاوای ئۆکرانیا لەلایەن فرۆکەکانی روسیاوە چوار کەس کوژران.

چەند مانگێکە گەرمی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا لە سنووری باخمۆت بەردەوامە و ئۆکرانیاش هۆشداری دەدات لە بەرپەچدانەوە بە هێرشێکی گەورە بەم زووانە.

جەنەرال ئەلیکساندەر سیرسکی فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای ئۆکرانیا دەڵێت، "بەم نزیکانە هەلێک دەقۆزینەوە هێرشی پێچەوانە ئەنجامدەدەین."

ئـ - ع


 













گەلەری