سەردێڕ:

دوای سەردانەکەی سەرۆکی چین بۆ روسیا؛ پەیامێکیان بۆ جیهان نارد

AM:08:44:22/03/2023

4404 جار خوێندراوەتەوە

لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ روسیا، شی جین بینگ سەرۆکی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا و پێشەنگی سەرجەم پەیوەندییەکانی دەداتە ئەو وڵاتە و وتیشی، "هەردوولامان دوو وڵاتی گەورە و هاوبەشی ستراتیجین."


وانگ چین نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی چینی بە میدیا جیهانییەکانیانی راگەیاندووە، لە سەردانی ئەمجارەی سەرۆکایەتی چین بۆ روسیا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان بە ستراتیجی ستایش کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی سەرەکی سەردانی چین بۆ روسیا بۆ پتەوکردنی هاوبەشییەکانە لەگەڵ روسیا و گفتگۆکردنە لەبارەی دەستپێشخەری ئاشتی چینی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو وڵات ململانێیەکی هاوبەشیان بەرامبەر وڵاتانی رۆژئاوا هەیە و باڵادەستی ئەوان رەتدەکەنەوە و بە توندی کاردەکەن بۆ دامەزراندنی جیهانێکی فرەجەمسەری و خاوەن پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی و دیموکراتی.

باسیان لەوەشکرد، هەریەکە لە روسیا و چین هاندەرەکانی هەڵگیرسانی جەنگی سارد رەتدەکەنەوە و هەردووکیان ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین و دوو لایەنن لە کۆمەڵەی ٢٠ و کۆمەڵە سەرەکییەکانی دیکەی گۆڕەپانە جیهانییەکان و هەرێمییەکان.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە دوو رۆژی رابردوو شی جین بینگ سەرۆکی چین سەردانی روسیای کرد بە ئامانجی پتەوکردنی هەماهەنگی ستراتیژی لەگەڵ روسیا و سەرۆکایەتی هەردوو وڵات پێداچوونەوە بەسەر پێشنیازە ١٢ بڕگەییەکەی چین دەکەن بۆ کۆتایی هێنانی جەنگی ئۆکرانیا.

ئـ.عـ













گەلەری