سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ مامۆستایان

PM:10:24:07/09/2021

17036 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ پڕکردنەوەی شوێنە پڕنەکراوەکانی لە بنکەکانی دەنگدان و تۆمارکردنی دەنگدەران، پشت بە مامۆستایانی ئەو قوتابخانانە ببەستێت کە بنکەکانیان تێدایە.


نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراویکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕیاردراوە لەسەر ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت پشت بە مامۆستایان و کارمەندانی ئەو قوتابخانەکان ببەستێت کە کراونەتە بنکەی دەنگدان و تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی بە پڕنەکراوی ماونەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، هەر بنکەیەک هەر شوێنێکی بە پڕنەکراوەیی ماوەتەوە دەتوانێت بۆماوەی یەک مانگ پشت بە مامۆستا و کارمەند و فەمانبەری ئەو قوتابخانەیەی کراوەتە بنکەی دەنگدان یان بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران ببەستێت.

ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە دەتوانن لە وێسگەکانی دەنگدان، بنکەکانی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران و چاودێری سەرسندوق یان هەر پۆستێکی تر بە پڕ نەکراوەیی مابێتەوە رۆڵیان هەبێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە تەنها بۆ ماوەی یەک مانگ لەگەڵ کۆمسیۆن کاردەکەن و بەبێ رەزامەندی کۆمسیۆن ناتوانن دەستبەرداری کارەکەیان ببن، دوای ئەوەی پێیان دەسپێردرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ٢٨ی ئاب جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تیروپشک بۆ ناوی ئەوکەسانەی بەمەبەستی دامەزراندنیان وەک فەرمانبەر و چاودێری سەر سندوقەکان داواکارییان پێشکەش کردبوو، ئەنجامدرا.

ئاماژەشی بەوەدا، لەکۆی ٨٠٠ هەزارکەس کە داواکارییان بە مەبەستی دامەزراندنیان پێشکەشکردبوو، ٣٠٨ هەزار کەس وەک فەرمانبەر و چاودێری سەر سندوقەکان وەرگیراون.

لە ماوەی رابردوودا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تەواوی رێکارە هونەری و ئەندازەییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ١٠ی تشرینی یەکەم تەواوبوون و ئەوان ئامادەن بۆ جێبەجێکردن وبەڕێوەچوونی پرۆسەکە.













گەلەری