پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هاندان بۆ پڕۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان و نیشتەجێبوون و پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان بڕی ١٣ تریلیۆن دیناریان داوەتە هاوڵاتییان. دەشڵێت، "زیاتر لە ٧٠ تریلیۆن دینار لە دەرەوەی بانکەکان مامەڵەی پێوە دەکرێت".
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆنفرانسی کاراکردنی پرۆگرامەکانی قەرزدان لە عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی پێشەنگ بووە لە هاندانی تواناکانی قەرزدان بە بانکەکان و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستپێشخەرییەکیان راگەیاند.
دەشڵێت، لە
دەستپێشخەرییەکەدا بڕی پێنج تریلیۆن دیناریان
بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و نیشتەجێبوون تەرخانکرد و یەک تریلیۆنیش بۆ پڕۆژە
بچووک و مامناوەندەکان
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا بڕی١٣ تریلیۆن دیناریان بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و نیشتەجێبوون و پرۆژەی بچووک و مامناوەند
وەک قەرز داوەتە هاوڵاتییان.
پارێزگاری بانکی ناوەندی
عێراق باسی لەوەشکرد، لەئێستادا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی ئەو دەستپێشخەرییانە و سوود
وەرگرتنن لەو وانانەی لێیانەوە فێربوون و دەیانەوێت بیانخەنەوە سەر رێگەی دروستی
خۆی.
عەلی عەلاق ئەوەشی
خستەڕوو، نزیکەی ٧٠ تریلیۆن دینار لە دەرەوەی
بانکەکان مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمە
لەکاتێکدایە، سەرجەم ئەو قەرز و پێشینانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە رێگەی
بانکی ناوەندییەوە دەدرێتە هاوڵاتییان، لە رێگەی هەردوو بانکی رافیدەین و رەشیدوە
دەدرێتە هاوڵاتییان. هەروەها، بەهۆی نەبوونی لقی ئەو دوو بانکە لە هەرێم تا ئێستا
هاوڵاتییانی هەرێم لەسەرجەم قەرز و پێشینەکان بێ بەشبوون و حکومەتی ماوەبەسەرچووی
هەرێمیش هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، سەرەڕای ئەوەی لە
ساڵی ٢٠١٢ەوە بەبیانوی قەیرانی دارایی و دواتر سەرهەڵدانی جەنگی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە
حکومەتی هەرێم سەرجەم پێشینە و قەرزەکانی راگرتووە.
کـ - ئـ