سەردێڕ:

چەکدارێكی داعش بە تۆمەتی سوتاندنی فرۆکەوانێکی ئوردونی دەستگیرکرا

PM:07:23:07/09/2021

13016 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، دادگای باڵای سوید دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشی بڵاوکردەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بەشداریکردن لە سوتاندنی فرۆکەوانێکی ئوردونی لە سوریا.


ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای ئەوەی مەعاز کەساسبە فرۆکەوانە ئوردونیەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکراوە و سوتێنراوە، دادگای سوید لەو بارەیەوە ئاگادارکراوەتەوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئوسامە کەریم دوای لێکۆڵینەوەی لەلایەن دادگای سویدەوە، دەرکەوتووە تێوەگلاوە لە تاوانی سوتاندنی فرۆکەوانە ئوردونییەکە.

باسیان لەوەشکردووە، ئوسامە کەریم بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە سوریا و بەشداریکردن لە هێرشەکانی مانگی ئازاری ٢٠١٦ی بەلجیکا لێکۆلێنەوەی لەگەڵکراوە.

ماڵپەڕی لومۆندی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، ئوسامە کەریم لە خێزانێکی فەڵەستینی لەدایكبووە و گەورەبووە و لەساڵی ٢٠١٤ روویکردوەتەوە سوریا و دوای ماوەیەك وەکو پەنابەر گەڕاوەتەوە ئەوروپا و لەساڵی ٢٠١٦ لە بەلجیکا دەستبەسەرکراوە.













گەلەری