PM:06:27:07/09/2021
22156 جار خوێندراوەتەوە
باوکێکی سوری کچە تەمەنە ١٣ ساڵانەکەی لە ناوچەی شێخ مەخسودی تورکیا سوتاند بەهۆی ئەوەی رەتیکردبووەوە کە هاوسەرگیری بکات و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا، دوابەدوای رووداوەکەش پۆلیس باوکی کچەکەی دەستگیرکرد.
میدیاکانی تورکیا لەزاری شایەتحاڵەکانەوە لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کە باوکەکە ویستویەتی کچەکەی هاوسەرگیری بکات، بەڵام کچەکە رەتیکردووەتەوە و لەئەنجامیشدا باوکەکەش سوتاندویەتی.
دوای چەند کاتژمێرێکیش
لە رووداوەکە، پۆلیس عەلی محەمەد دوالای باوکی کچەکەی دەستگیرکردووە و لەئێستادا لیكۆڵینەوە
لەگەڵیدا بەردەوامە.
خێزانی محەمەد
دوالای لە بنەڕەتدا خەڵکی فەڵەستینن و لە سوریاوە بەرەو تورکیا کۆچییان کردووە بەهۆی
تێکچوونی دۆخی سوریاوە.