سەردێڕ:

عێراق: پابەندی رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس دەبین

PM:03:31:19/03/2023

2756 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس پابەندی بەرهەم هێنانی نەوت دەبن و لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەش بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانەیان دیاریدەکەن.


حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، پابەندن بە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و رێککەوتنیان لە رێکخراوی ئۆپیک کە ٢٢٠ هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا.

باسی لەوەشکرد، عێراق لە توانایدا هەیە بڕی بەرهەمهێنان زیاد بکات ئەگەر وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لەوبارەیەوە بڕیار بدەن و هەندێک لە کۆمپانیا نەوتییەکانیان لە هەرێم ناچارکردووە بڕی بەرهەمهێنانی نەوتیان بەگوێرەی رێککەوتنەکەی ئۆپیک پڵەس رێکبخەن.

هاوکات، ئەمڕۆ هەیسەم غەیس سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپیک گەیشتە بەغدا و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام بدات.

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا، ١٣ ئەندامەکەی رێکخراوی ئۆپیک پلەس و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە دەرەوەی رێکخراوی ئۆپیک رایانگەیاند، لەپێناو سەقامگیری نرخ و کوالیتی نەوت ئاستی بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە.













گەلەری