سەردێڕ:

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار دابەزی

AM:10:34:19/03/2023

2928 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٢٠٠ دینار دابەزیوە.


بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و دوێنێیش لە کاتی داخستنیدا بە ١٥٦ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.

هاوکات، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و ٧٠٠ تمەنی ئێرانی ماماڵەی پیوەدەکرێت.

ئەو نرخەی دۆلار لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

لە رۆژی رابردووش بەشی کارگێری بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا سێیەمین پاکێجی ئاسانکاری داواکاری دۆلاری ئەمریکی بخاتەڕوو. هاوکات، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە گەشتیار دەتوانێت تەنها بڕی دوو هەزار دۆلار بە کاش بکرێت.

نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە

١٠٠ پاوەند بە ١٨٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە

١٠٠ دۆلار بەرامبەر هەزار و ٩١٠ لیرەی تورکییە













گەلەری