سەردێڕ:

ئەندامێکى لیژنەى دارایی: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر بودجەى عێراق نابێت

AM:09:35:19/03/2023

1380 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت کاتییە و کاریگەری لەسەر بودجەى عێراق نابێت.


جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داهات لە عێراق بە رێژەی ٩٥٪ پشت بە نەوت دەبەستێت، بەڵام دابەزینی نرخى نەوت کاتییە و پەیوەستە بە هەندێک بارودۆخەوە و کاریگەری لەسەر بودجە نییە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ناتوانرێت تەنها بە دابەزینی نرخی نەوت بۆ چەند رۆژێک بڕیار لەسەر سەرچاوە نەوتییەکانی عێراق بدرێت، چونکە بودجە وەک رێژەیەکی ساڵانە هەژماری بۆ دەکرێت نەک تەنها چەند رۆژێک، بەو پێیەی ئەگەری بەرزبونەوەی نەوت هەیە لە ماوەی یەک دو مانگی داهاتوودا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پرۆژەیاسای بودجە، نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٠ دۆلار دیاریکراوە و لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ خوار ٧٠ دابەزی بەڵام ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە زیاتر لە ٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.













گەلەری