سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

PM:02:30:18/03/2023

3304 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووە و بەهای زێڕ بەربەستی هەزار و ٩٨٠دۆلاری شکاند.


ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی داتا جیهانیەکان بەهای زێڕ بەرزبوەوە و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەهای زێر گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.

هاوکات، یەک گرام زێر لە بازاڕە جیهانییەکان بە ٦٣ دۆلار مامەڵەی پیوەدەکرێت و هەر کیلۆیەکیش بە ٦٣ هەزار و ٩١٩ دۆلار ماماڵەی پێوەدەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان بازاڕی زێر بەهۆی پشووەوە داخراوە و مامەڵەی پێوەناکرێت بەڵام بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە جیهاندا و کاریگەری بەرزی بەهای دۆلار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێر و لە هەرێمیش نرخی زێر بەپێی بۆرسەی رۆژی هەینی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٢ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٥٢ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٧ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨بە ٣٧٢ هەزار دینار

ک.ک













گەلەری