ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمان بە خێرایی گفتوگۆکانی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بکات و پێش جەژنى مانگی رەمەزان پەسەندى بکات.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت پێش ھاتنی جەژنی رەمەزان ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆکانی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بکات و پڕۆژەکە پەسەند بکات.
هاوکات، وتەبێژی حکومەتی عێراقیش ئاماژەی
بەوەکردووە، پڕۆژەیاسای بودجە ژمارەیەک بڕگە و ماددەی یاسایی تێدایە کە یەکەم جارە
لە بودجەدا جێگیر دەکرێن.
وتیشی، ئەو بڕگە و ماددانەش کارئاسانی دەکەن
بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پلانی گەشەپێدان
و بونیادنانی ژێرخان و خزمەتکردنی ھاوڵاتییان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٧ـی ئەم مانگە حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی رەوانەی
پەرلەمان کرد، کە گەورەترین پرۆژە یاسای بودجەیە لە مێژووی عیراقدا و برەکەی زیاتر
لە ١٩٧ ترلیۆن دینارە.