سەردێڕ:

بانکی رافیدەین: لە سبەینێوە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی دەستپێدەکەینەوە

AM:11:20:18/03/2023

1924 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە فرۆشتنى دۆلار بە نرخى بانکى ناوەندیی لەو ١٧ لقە نوێیە دەستپێدەکەن کە لە شارى بەغدا کراونەتەوە.


بانکی رافیدەین لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانکەکەیان لە رۆژی یەکشەممەوە بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی، فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەستپێدەکات، کە بڕەکەی بۆ هەر گەشتیارێک دوو هەزار دۆلارە و ١٠٠ دۆلاریش بە ١٣٢ هەزار دینار دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، فرۆشتنی ئەو بڕە دۆلارە لە سەرجەم ئەو ١٧ لقە بەردەست دەبێت کە بۆ ئەو مەبەستە کراونەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر بانکی رافیدەین رایگەیاندبوو، تەنها لە رێگەی نوسینگە و لقەکانیان لە بەغدا دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشن.













گەلەری