AM:09:09:18/03/2023
11888 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە وڵاتی بەریتانیا دراوێکی نوێ لە زێڕ دروستدەکات و وێنەی کەعبەی لەسەر دادەنێت.
رۆزی دیاز وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە تویتێکدا رایگەیاند، بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە خانەی دروستکردنی دراوی شاهانەی بەریتانیا دراوێکی نوێ لەزێڕ دروستدەکات و وێنەی کەعبەی لەسەر دادەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
دراوە نوێیەکە لەناو پاکەتێکی تایبەتدا دەنرێت و دەتوانرێت وەک دیاری لە رۆژانی جەژنی
رەمەزاندا ببەخشرێت.
باسی لەوەشکردووە،
لەکاتی خستنە بازاڕی دراوەکەدا، بەسێ پانێڵ خراوەتە زیادکردنەوە و داهاتەکەشی بە مەبەستی
هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا تەرخانکراوە.
هــ.ح