سەردێڕ:

وێنە.. هەوڵی لەبەرگرتنەوەی لاشەی گامێشێکی کۆن دەدرێت کە تەمەنی نۆ هەزار ساڵە

PM:11:55:17/03/2023

4452 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری ئیمارات بۆ توێژینەوەی بایۆتەکنەلۆژیا بەشدارە لە پڕۆسەی لەبەرگرتنەوەی گامێشێکی کۆن کە تەمەنی بە هەشت بۆ نۆ هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی، کۆمەڵێک زانای زانکۆی روسیا تەرمی گامێشەکەیان پارچە پارچە کردووە کە بۆ ماوەی هەشت بۆ نۆ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە و لەنێو بەستەڵەکدا بووە، لە هاوینی ٢٠٢٢ لە ناوچەی ڤێرخۆیانسک لە کۆماری جاکۆتیای روسیا دۆزراوەتەوە.

پێشبینی دەکرێت ئەنجامی توێژینەوەکە کە لەلایەن سەنتەری ئیمارات بۆ توێژینەوەی بایۆتەکنەلۆژیا ئەنجام دەدرێت، رێگە بدات بە بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی تەمەنی جیۆلۆجی و بایۆلۆجی و تایبەتمەندییە پێکهاتەییەکان و بارودۆخی ژینگەیی شوێنی نیشتەجێبوونی گامێشە کۆنەکان.

ئەو توێژەرانەی بەشدارییان لە پشکنینی جەستەی گامێشەکەدا کردووە، دەریانخستووە سەر و ئەندامەکانی پێشەوە و بەشێک لە سنگی ئەو گامێشە کۆنە تا چەند بە باشی پارێزراون.

لە کاتی پشکنینی جەستەدا، نموونە وەرگیرا بۆ لێکۆڵینەوەکانی مایکرۆبایۆلۆجی، لێکۆڵنیەوەی شانەیی وخانەیی و رادیۆکاربۆنی.

نموونەکان بە دانانی لەناو بەفرگردا نێدران بۆ مۆزەخانەی شاری یاکوتسک و لە ژینگەی تایبەتدا وەرگیراون بۆ پشکنین، هەروەها توێژینەوەکانی تۆمۆگرافی کۆمپیوتەریی، مۆرفۆلۆژی و سکانکردنی سێ ڕەهەندی بۆی ئەنجامدراوە.















گەلەری