سەردێڕ:

کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای رۆژی نەورۆزی بڵاوکردەوە

PM:02:42:17/03/2023

54824 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە. دەشڵێت، "لە رۆژی دووشەممە و سێشەممەش ئەگەر هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بارانبارین بەردەوام بێت".


دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینی کەشوهەوای چوار رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە رۆژی شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رۆژی یەکشەممە بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و هەندێک کات هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو نزم دەبێتەوە.

راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، لە رێکەوتی ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٣ رۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.

هاوکات، لە رۆژی ٢١ی ٣ سێشەممە، لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەکانی هەرێم باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوە بارانی کورت خایەن هەیە.



ئـ - ع












گەلەری