AM:10:43:17/03/2023
22328 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوە بارانی کورت خایەن هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوە بارانی کورت خایەن هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی
٣ تا ٥ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.
راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراوورد
بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بە نزیکەی ٢ تا ٣ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٨ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى
ک - ئـ