سەردێڕ:

پارێزگاری هەولێر: رێکاری توند بەرامبەر ئەوکەسانە دەگیرێتەبەر کە نرخ بەرزدەکەنەوە

PM:10:50:16/03/2023

888 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر لیژنەی قائیمقامییەتی پارێزگای هەولێری راسپارد بۆ گرتنە بەری رێکاری توند بەرامبەر ئەوانەی نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە یادی نەورۆز و مانگی رەمەزاندا لەسەر هاوڵاتییان بەرز دەکەنەوە.


پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ رێگەگرتن لە گرانی نرخ و پێداویستی هاوڵاتییان و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى هاتنى نەورۆز و مانگى رەمەزانەوە جەختی لە چاودێریکردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارێزگار لیژنەی قائیمقامیەتى راسپارد رێکاری توند لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە سەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن.

دەشڵێت، رێگە بە هیچ کەس نەدەن بەهەر بڕ و بیانوێک بێت، نەورۆز و مانگى رەمەزان بقۆزێتەوە و یاری بەبازاڕ بکەن و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن.

هەروەها، لەبارەی کرانەوەی چێشتخانەکان لە مانگی رەمەزاندا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، بە رێزگرتن لە مانگی رەمەزان و رۆژووانان، چێشتخانه‌كان ئازادن و خۆیان ئه‌و بریاره‌ له‌سه‌ر خۆیان جێبه‌جێ دەكه‌ن، تەنها بەشێوەیەک رێز لەو مانگە بگرن.

دەشڵێت، جەخت لەوە کرایەوە کە لەگەڵ هەڵمەتەکانى چاودێریکردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان، هەڵمەتى پشکنین و دەستبەسەرداگرتنى خۆراک و ده‌رمانى خراپ و ماوە بەسەرچوو چڕتر بکرێتەوە.



کـ - کـ 












گەلەری