سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: دوای ٢٠ ساڵ داهاتی نەوتی هەرێم دێتەوە ژێر چاودێری بەغدا

PM:08:36:16/03/2023

9696 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی بانکی ناسراو و لە ژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵیدا هەڵدەگیرێت.


هیشام ریکابی راوێژکاری راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکیدا ئاماژەی بەوەدا، بە گوێرەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم، داهاتی هەرێم دەچێتە سەر هەژمارێکی ناسراوەوە و لە ژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵیدا دەبێت.

دەشڵێت، ئەو لێکتێگەیشتنەی لە ئێستادا هەیە و ئەو پێداگرییەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی دەیکەن بووەتە هۆی ئەوەی لە پڕۆژە یاسای بودجەدا جێگیر بکرێت.

لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا هیشام ریکابی باسی لەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ئەمە یەکەمجارە داهاتی نەوتی هەرێم دەچێتە سەر هەژمارێکی ناسراوەوە و لە ژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵیدا دەبێت، هەربۆیە سەرجەم هەژمارەکانی دیکە داخراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەندین جار پارتی و یەکێتی بانگەشەی دامەزراندنی ئابوری سەربەخۆیان بۆ هەرێم دەکرد، بەڵام ماوەی ٢٠ ساڵە داهاتی نەوتی هەرێم بەشێوەیەکی ناشەفاف کۆدەکرێتەوە و دیارنییە چیلێدەکرێت.


کـ - کـ 













گەلەری