سەردێڕ:

قائیمقامی هەڵەبجە: هیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە جێبەجێنەکراوە

PM:07:25:16/03/2023

6568 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، داواکارییەکانیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە جێبەجێنەکراوە و کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە پارێزگاکە پێویستییان بە هاوکارییە و داوا لە حکومەت دەکەن پلانێکی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە دابڕێژن.


ئەمڕۆ نوێنەری باڵیۆزخانەکانی فەرەنسا و بەریتانیا و کەنەدا و چیک لە یادی ٣٥ ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە ناوەندی مۆنۆمێنتی پارێزگاکە ئامادەبوون و نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، داواکارییەکانیان بۆ خزمەتگوزارییەکان و پرۆژەکانی هەڵەبجە جێبەجێنەکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەندین داواکاری دیکەیان کردووە بۆ هاوکاریکردنی کەسوکاری شەهید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئەوانەش وەڵام نەدراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن پلانێکی تایبەت بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەڵەبجە دابڕێژێت.

ئەمڕۆ ١٦ی ئازار، ٣٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کیمیابارانکردنی پارێزگای هەڵەبجەدا، کە ساڵی ١٩٨٨، لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە شاری ھەڵەبجە کیمیاباران کرا.













گەلەری