وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەمانگی رەمەزاندا لەپێناو رێگریکردن لەبەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنیدا هەڵمەتێکی پشکنین و چاودێری بۆ بازاڕ و دوکانەکان و شوێنە بازرگانییەکان دەستپێدەکەن.
خالید مەحەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزاندا وەزارەتی ناوخۆ پشکنین بۆ بازاڕو و دووکان و شوێنە بازرگانییەکان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە
لەپێناو چاودێری کردنی بازاڕ و کۆگاکاندا ئەنجام دەدرێت تاکو بتوانرێت پارێزگاری لە
جێگیری نرخەکان بکرێت و رێگری لەبەرزبوونەوەیان بکرێت لەمانگی رەمەزاندا.
دەشڵێت، ئەمە یەکێکە لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی
وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی تاوان و قۆرخکاری و یاریکردن بەنرخەکانەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشیخستەڕوو،
ئەوانەی دەیانەوێت دەستکاری نرخەکان بکەن و گۆڕانکارییان تێدا بکەن لەمجۆرە کاتانەدا
چالاکن.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆ لەئێستادا
و لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزاندا هەڵمەتەکەی راگەیاندووە هەتا بتوانێت رێگری
لەبەرزبوونەوەی نرخەکان بکات و ئەوکەسانەش دەستگیربکات کە گۆڕانکاری بەسەر نرخەکاندادەهێنن
و نرخی خواردەمەنی بەرزدەکەنەوە هەتا رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
هــ - ح