سەردێڕ:

سێ لە چالاکوانانی بادینان ئازاد کران

PM:02:03:16/03/2023

6444 جار خوێندراوەتەوە

هەریەکە لە شڤان سەعید و هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم دوای نزیکەی دوو ساڵ لە بەندکردنیان ئازاد کران.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک لەمەوبەر سێ چالاکوانی بادینان کە لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی هەولێر بەند کرابوون ئازادکران.

 ئەو سێ چالاکوانەی ئازادکراون بریتین لە شڤان سەعید و هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم ماوەی نزیکەی دوو ساڵە زیندانی کراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگای هەواڵگری هەرێمەوە بە چەند تۆمەتێک دەستبەسەرکراون و دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سزای زیندانی شەش ساڵی بەسەر پێنج لەو چالاکوانانە سەپاند.

دوای ماوەیەک سزاکەیان کەمکرایەوە و ئەمڕۆ سێ لە چالاکوانان ئازاداکران.
هاوکات، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا شێروان شێروانی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵد ئازاد دەکرێت، بەڵام گوهدار زێباری لە دادگای هەولێر سزای حەوت مانگ زیندانی دیکەی بەسەردا سەپێندرا.

 

 

 

No description available.

 

 

 













گەلەری