سەردێڕ:

حکومەتی ئەمریکا هەڕەشەی قەدەغەکردنی تیک تۆک دەکات

AM:09:20:16/03/2023

2508 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە بەرنامەی تیک تۆک بفرۆشرێت و لەو کۆمپانیای ئێستا خاوەنداری دەکات جیابێتەوە، ئەگەرنا لە تەواوی ئەمریکا قەدەغە دەکرێت.


داواکاری گۆڕینی خاوەنداری ئەو بەرنامەیە بۆ یەکەمجار لە راپۆرتێکی رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوکرایەوە و کۆمپانیای خاوەنداری تیک تۆک وتی، "فرۆشتنی زۆرەملێی ئەو بەرنامەیە نابێتە هۆی دروستکردنی گۆڕانکاری لە گەیشتن بە زانیارییەکان."

جێگای ئاماژەیە، لەوکاتەدا کۆشکی سپی هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە وتەی کۆمپانیای خاوەنداری تیک تۆک نەدا.

بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانیان دەربڕی لەبارەی زانیارییە داغڵکراوەکانی ناو تیک تۆک و ترسیان لەوە هەبوو بگاتە دەستی حکومەتی چین.

بە پێی رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، کارگێڕی سەرۆکایەتی جۆو بایدن دەیەوێت کۆمپانیای بیت دانسی خاوەنداری تیک تۆک خۆی لەو بەرنامەیە جیابکاتەوە تاوەکو بێلایەنی ئەو کۆمپانیایە لە چین دووپاتبێتەوە.

لەوبارەیەوە لیژنەی وەبەرهێنانی بیانی لە ئەمریکا کە سەرپەرشتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانە دەکەن کە رووبەڕووی ئاسایشی نیشتیمانی دەبێتەوە لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە جیاکردنەوەی کۆمپانیای بیت دانس لە تیکتۆکیان کردووە.

لە بەرامبەردا وتەبێژێک بە ناوی تیک تۆک وتی، " داواکارییەکانی لیژنەی ئەمریکی زیادەڕەوییە و لەلایەنی زانستییەوە روون نییە."

بۆ یەکەمین جار ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ هۆشداری لەبارەی قەدەغەکردنی تیک تۆک دا لەو کاتەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو.

جۆو بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکاش بڕیاریدا دووبارە پێداچوونەوەیەک بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بکات

تیک تۆک بەرنامەیەکی یاتبەت بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیە و لەلایەن کۆمپانیای بیت دانسی چێنییەوە خاوەنداری دەکرێت، جیاواز لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دیکە زانایرییەکی زۆر لە بەکارهێنەران داوا دەکات.

ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانییەکان لە ئەمریکا و بە وتەی ئەوان چین ئەم بەرنامەیە وەک تۆڕێکی هەواڵگری و سیخوڕی بەکاردەهێنێت.

هاوکات، لە ئێستادا کارمەندانی دامەزراوەکانی حکومەتی ئەمریکا و فەرمانبەرانی پەرلەمانی نەتەە یەکگرتووەکان لەسەریان قەدەغەکراوە بەرنامەی تیک تۆک بەکاربهێنن.













گەلەری