سەردێڕ:

نرخی ١٠٠ دۆلار زیاتر لە دوو هەزار دینار دابەزی

PM:03:28:13/03/2023

49148 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بۆ ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ دوو هەزار و ٢٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاری دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و دواتر نرخەکەی بۆ ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی.

لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بەهای دۆلار بۆ سەروو ١٥٧ هەزار دینار بەرزبووە و لەو کاتەوە نرخی دۆلار لە نێوان ١٥٧ هەزار و ١٥٨ هەزار دینار ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلار لە ١٧٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ١٨٣ هەزار و ٣٠٠ دینارە

١٠٠ دۆلاربە چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠ لیرەی تورکییە













گەلەری