سەردێڕ:

زانیارى نوێ لەبارەى ئەو چەکدارانەى داعش کە کەوتنە بۆسەى هێزە عێراقییەکان

AM:09:23:07/09/2021

11248 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى کەرکوک زانیارى نوێ لەبارەى ئەو چەکدارانەى داعش بڵاوکردەوە کە شەوى رابردوو کەوتنە بۆسەى هێزە عێراقییەکان.


عەلی فریجی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "لە نزیک پردێ گورزێکی کوشندەمان لە تیرۆرستانی داعش وەشاندووە و لەبۆسەیەکدا چوار چەکداری داعش کوژراون".

پێشتر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، لەنزیک ناحییەی پردێ، چەکدارانی سەر بە گروپی چەکداریی داعش کەوتونەتە بۆسەی هێزە عێراقییەکانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەکەرکوک، هێزە عێراقییەکان بە فڕۆکە ئەو چەکدارانەیان بۆردومان کردووە .













گەلەری